SV بێسپۆکێ

ئێمە تایبەت دروستی دەکەین. تۆ ناوازەی دەکەیت.
یەک بە یەک. یەک بە یەک درووستکراوە.

شاکارێکی تاک کە لەلایەن ئێوەوە لە قاڵب دراوە، بە ڕێنمایی پسپۆڕانی دیزاینەکەمان.

شوێنی تایبەتی خۆت بۆ دروستکردن

ژینگەیەک بۆ برەودان بە داهێنانەکانت. هەنگاو بنێنە ناو یەکێک لە ستۆدیۆ ئیلهامبەخشەکانی تایبەت بە دیزاینکردنمان - پەناگەیەکی ئارام کە لەوێدا پیشەسازی و دیدگا بەیەکدەگەن. 


دوای ئەوەی لە نێوان دروستکردنی ڕەنج ڕۆڤەر یان ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرتدا هەڵتبژارد، پسپۆڕێکی تایبەت بە SV بێسپۆکێ لە هەموو هەنگاوێکدا ڕێنماییت دەکات، بە تەواوی لە پرۆسە داهێنەرانەکەدا نوقمت دەکات. ڕەنگەکان بە چاوی خۆت دەبینیت، هەست بە نەرمی لووسی چەرمی پلە بەرز یان فێنکایی ئارامکەرەوەی تەواوکاریە سیرامیکەکان لە دەستەکانتدا هەستپێدەکەیت، و گیان ئەخەیتە بەر دروستکراوەکەتەوە.


چەندە پەیوەندی بە گەشتەکەوە هەبێت، ئەوەندەش بە شوێنی مەبەستەوە هەیە.

لێکۆڵینەوەیەک بە وردبینییەکی ورد و تەواو.

جۆرێکی تایبەتە. نمونەیەک نییە.

نموونەیەک لەوەی کە لە داهاتوودا دێت. چاوخشانێک بە ڕەنگە تایبەتەکان، کەرەستەی دەوڵەمەند، و جوانکاری ورد کە لەبەردەستی کڕیارانی SV بێسپۆکێدایە.

بابەتەکانی دەربڕین

هەموو نووشتانەوەیەک، هەموو تەواوکاریەک و هەر ژێرپۆلێک کارێکی هونەرییە. شاکارێک کە بە سادەیی بەناو جیهاندا ناڕوات، بەڵکو ئەو شێوازەی کە جیهان دەیبینێت دەگۆڕێت.

ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆت پیشان بدە

ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆت پیشان بدە

لە پالێتی SV بێسپۆكێدا بە کۆمەڵێک بژاردەی بەرفراوانی ڕەنگی سەرنجڕاکێشدا بگەڕێ، کە ڕەنگ و تەواوکاریی ناوازە و تایبەتیش لەخۆ دەگرێت.

یاخود ڕەنگێک هەڵبژیرە کە مۆرکی کەسێتی خۆتی پێوە دیاربێت – هیچ شتێک نابێت بە بەربەست. یان ڕەنگی تایبەتی خۆت پێناسە بکە – هیچ شتێک دەر لە سنوور نییە. جا تۆ لە گوڵێکی دڵخوازتەوە ئیلهامت وەربگریت یان شتێکی خۆشەویست و بەنرختەوە، خزمەتگوزاری هاوتاکردن بە نموونە واتە دەتوانیت هەر نموونەیەکی ڕەنگی دڵخوازتمان بۆ بهێنیت و ئێمەش بەبێ سازش وەکوو خۆی درووستی دەکەینەوە.
خاڵە وردترەکان

خاڵە وردترەکان

لە جیهانی ئەگەرەکانتدا زیاتر قووڵ ببەوە ئیلهامبەخشیەکە بە بژاردەی ژێرپۆلی بەشی دەرەوە و نووسراوە بە پێکهاتە و ڕەنگی نایاب بەردەوام دەبێت. شووشەی پانۆراما و تەواوکردنە کۆنتراستەکانی میچ بسەنگێنە. بە ژێرپۆلی بوێرانە سەرنج بۆ گۆشەکان ڕابکێشە. لەڕێگەی نووسینی سەر بۆنێتی بەرزکراوە ل چەندین جۆر تەواوکاریدا بەیاننامەیەک دەرببڕە.
ڕێچکەکە بشکێنە

ڕێچکەکە بشکێنە

لەنێوان کۆمەڵێک ڕەنگی بوێرانەی کالیپەری بڕێکدا هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لە پشت سپۆکەکانی تەگەرەی بە جوانی ئەندازیاریکراوەوە دابنرێن. بە وردی دیزاین کراوە، بە کۆمەڵێک تەواوکاری ناوازە و تایبەتی SV بێسپۆکێدا بەردەستە. ئەو ئالۆویانە هەڵبژێرە کە بەڕاستی هەستت دەبزوێنن.

ئیلهاموەرگرتن لە بەشی ناوەوە

کابینەیەک کە هیچ بەربەستێکی نییە. دەورووبەری خۆت بە ئاسوودەیی و کوالێتی دەورە بدە، کە بەپێی سەلیقەی وردی خۆت ئامادەکراوە.

هەر تەقەڵێک، ڕوپۆشێک، و تەواوکارییەک بە وردی لەلایەن هونەرمەندانی پێشەسازییەوە پتەوکراوە کە لەوە تێدەگەن کە شاهانەیی لە وردەکارییەکاندایە. لە داری بەدەست پۆلێشکراوەوە تا چەرمی دەوڵەمەند و کانزای بەپێی خواستی خۆت، هەموو پێکهاتەیەک چیرۆکێک دەگێڕێتەوە — چیرۆکی تۆ.

پالێتێکی شکۆدار

پالێتێکی شکۆدار

تۆنی ڕەنگی تایبەت بۆ بەشی ناوەوە دابنێ. کۆمەڵێک ڕەنگی بەرفراوانی چەرم و ڕەنگی ناچەرم و بەرگەگر لە پالێتی ڕەنگی بەرفراوانمان بۆ کورسی و ڕوپۆش و ئاستری میچ تێکەڵ بکە.

لەڕێگەی 1.200 تێکەڵەی دووتۆنی ڕەنگەوە کۆنتراستێک دروست بکە، یان لەڕێگەی 210 ڕووکاری یەک تۆنی ڕەنگەوە تێمێکی پێشکەوتوو هەڵبژێرە، کە خاڵی دەستپێکی تەواو بۆ ڕەنگی کابینەکەت دروست دەکات.
جیاوازی پێکهاتە

جیاوازی پێکهاتە

لەسەر ئەو بناغەیەی داتناوە درووستی بکە و دەست بکە بە بەشکۆکردنی وردەکارییەکانی بەشی ناوەوە، و پێکهاتە، ڕەنگ و تەواوکاری جیاواز تێکەڵ بکە.

کونکردنی ورد بۆ کورسییەکان، پەڕۆدارکردن و چەرمی کۆنتراست و قوماشی تایبەتی گرێدراو بە تەقەڵی 3 ڕەهەندی. خاڵی دەستلێدانی سیرامیک یان کانزای فڵچەلێدراو کە بە ڕوپۆشی مارکێتری مۆزایک داپۆشراوە. تێکەڵکردنەکانی ڕەنگی تەواوکەر، وەک ئەوەی لەسەر سوکان یان کۆنسۆلی ناوەڕاستە. با پێکهاتەکە چیرۆکەکەت بگێڕێتەوە.
هی ئێوە. بەڕاستی.

هی ئێوە. بەڕاستی.

تاکایەتی بە درێژاییدا چنراوە. لە نێوان زیاتر لە 100 پێکهاتەی تەقەڵ و دروومانی کۆنتراستدا هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ئەو جوانکارییە گشتییە کە دروستت کردووە بەرجەستە بکەیت.

شوێنپەنجەی خۆت بە دیزاینی چەرمەسەری پاڵەپشتی سەر، دۆسەی تایبەتمەندکراو، کۆنسۆلی ناوەڕاست و کارتی دەرگاکانەوە جێبهێڵە، کە یان بە وردکردن یان بە لەیزەر بە دیزاینەکەتەوە هەڵکەنرابێت.

پێشەکییەک لەسەر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت (SV)

کاتێک دیدگاکەت بەپێی خواستی تۆ دیزاینکرا و بەپێی ستانداردە وردەکانمان دروستکرا، سەردانی ستۆدیۆی ڕەنج ڕۆڤەر بکە بۆ ناساندنێکی لەبیرنەکراو.

ئیلهامبەخش بە

بە توانای ئەگەری بێ سنووری SV بێسپۆکێ ئاشنابە.

<!--td {border: 1px solid #cccccc;}br {mso-data-placement:same-cell;}-->ڕەنج ڕۆڤەر لەلایەن SV Bespoke

ڕەنج ڕۆڤەر لەلایەن SV Bespoke

نموونەی نایاب کە لوتکەی شکۆداری ڕەنج ڕۆڤەر SV بێسپۆکێ دەردەخەن.
ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت لەلایەن SV بێسپۆکێ

ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت لەلایەن SV بێسپۆکێ

پێوەری نوێ بۆ پەرفۆرمانس و خۆشگوزەرانی. لوتکەی هونەری.
ئەمڕۆ گەشتی ‌SV نشپۆکێی خۆت دەست پێبکە.
<!--td {border: 1px solid #cccccc;}br {mso-data-placement:same-cell;}-->رێنج ڕۆڤەر وەشانی ساند

رێنج ڕۆڤەر وەشانی ساند

وەک ڕێزلێنانێک بۆ جوانیی بێکۆتایی سرووشتی عەرەبی، Range Rover SV Bespoke Born of the Sand Edition جوڵە، ڕووناکی و شکۆی ئارامی لەملامڵای تەپۆڵکە شەنییەکان دەگرێتەوە و بە شێوەیەکی هونەری پیشان دەدات.
ڕەنج ڕۆڤەر وەشانی تووایق

ڕەنج ڕۆڤەر وەشانی تووایق

دەربڕینێکی دەگمە و بە وردترین شێوە دروستکراو، لە لوکسی نوێدا، بە ئیلهام وەرگیراو لە شکۆ و مەزنایەتی چیاکانی تووەیق.
<!--td {border: 1px solid #cccccc;}br {mso-data-placement:same-cell;}-->چاپی ڕەنج ڕۆڤەر NZR

چاپی ڕەنج ڕۆڤەر NZR

بۆ ئەو کەمە کەسانەی هەڵبژێردراو دروستکراوە، NZR Edition نموونەیەکی ڕوونە لە ڕێبازی بێ‌سازش و بێ‌لەدانەی Range Rover بۆ پیشەسازی و دروستکاری تایبەتی.
<!--td {border: 1px solid #cccccc;}br {mso-data-placement:same-cell;}-->ڕەنج ڕۆڤەر وەشانی غەزال

ڕەنج ڕۆڤەر وەشانی غەزال

شیکایەتی و ناسکییەکی بێ‌هاوتا لەگەڵ Range Rover SV Bespoke Ghazal Edition. بە تایبەتی بۆ هەڵبژێردراوترین و داواکاری‌زیاترین کڕیارەکانمان دیزاین و دروستکراوە.